سندووقە رەشەكەی بنەماڵەی ئەسەد کۆچی دوایی کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سندووقە رەشەكەی بنەماڵەی ئەسەد کۆچی دوایی کرد

سندووقە رەشەکەی بنەماڵەی سەرۆکایەتیی رژێمی سووریا کۆچی دوایی کرد.

ئێوارەی رۆژی شەممە 4-9-2021، محەمەد دیب دەعبول، بەڕێوەبەری نووسینگەی بەشاری ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی رژێمی سووریا، محەمەد دەعبول لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دیمەشق، لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری دیر عەتییە، (90 کیلۆمەتر لە باکووری دیمەشقی پایتەخت)، بەخاک بسپێردرێ.

دەعبول زیاتر لە 40 ساڵ بەڕێوەبەری نووسینگەی حافز ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا و بەشار ئەسەد، سەرۆکی ئێستای رژێمی سووریا بووە. ئەو بە سندووقە رەشەکەی بنەماڵەی ئەسەد ناوی دەرکردبوو.

لە کۆتایی مانگی ئایاری رابردوو و دوای خانەنشینبوونی، بەشار ئەسەد لە بەرامبەر خزمەتی 40 ساڵەی دەعبول، مەدالیای رێزگرتنی پێبەخشی.

محەمەد دەعبول، کە بە (ئەبو سەلیم) ناسرابوو، شوێن و پێگەیەکی تایبەتی لای حافز ئەسەد و بەشار ئەسەد، هەردوو سەرۆکی پێشوو و ئێستای رژێمی سووریا، کە باوک و کوڕ بوون، هەبووە و نهێنیپارێزی کۆشکی سەرۆکایەتییان بووە.