توركیا ساڵی داهاتوو ڕێفراندۆمێکی دیکە بەڕێوە دەبات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

توركیا ساڵی داهاتوو ڕێفراندۆمێکی دیکە بەڕێوە دەبات

توركیا خۆی ئامادە دەكات بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور، لە ساڵی ٢٠٢٢دا بچێتە ناو ریفڕاندۆمێكی ترەوە، بەڵام دیار نییە لەو هەمواركردنەوەی دەستوورەدا مافی كورد فەراهەم كراوە، یاخود بە یاسا جێگیری دەكەن؟

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، لە وتارێكدا باسی لە هەمواركردنەوەی دەستوور كرد و گوتی: "خۆمان ئامادە كردووە تا لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەستوور هەموار بكەینەوە و بۆ دەنگدان لەسەری بیخەینە بەردەم میللەت".

بەڵام پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا داكۆكی دەكەن لەوەی پشتگیری لە هەمواركردنی دەستوور ناكەن، ئەگەر سیستەم نەبێتەوە پەرلەمانی.

پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) و پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە)، بە یەكەوە دەستوورە تازەكەیان ئامادە كردووە، بەڵام سیستەمی سەرۆكایەتییان تێیدا جێگیر كردووە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی (T24) بڵاوی کردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئاكەپە و مەهەپە دەستووری تازە بخەنە ریفڕاندۆمەوە، لە كۆی ٦٠٠ پەرلەمانتار پێویستیان بە دەنگی بەڵێی ٣٦٠ پەرلەمانتار هەیە و كورسییەكانی ئاكەپە و مەهەپەش ناگاتە ئەو رێژەیە.

بەرپرسێكی ئاكەپە قسەی بۆ رۆژنامەی (جومهوریەت)ی توركی كردووە و دەڵێت ئەگەر ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان دەنگ بە هەمواركردنەوەی دەستوور نەدەن تا بخرێتە ریفڕاندۆمەوە، ئەوكات دەنگدەری خۆیان لێیان قبووڵ ناكەن.

ئەوەی گرنگە بۆ كورد، ئاخۆ لە هەمواركردنەوەی دەستووردا تا چەند باسی كورد كراوە؟ ئایا بە هەمان شێوەی جاران دەڵێن لە توركیا یەك زمان هەیە و ئەویش زمانی توركییە؟ ئایا دەڵێن لە توركیا یەك نەتەوە هەیە ئەویش توركە؟

كاتێك ناوەڕۆكی دەستوورە تازەكە ئاشكرا بوو، دەردەكەوێت كورد لە كوێی ئەو هاوكێشەیە دایە.