یەکێتیی ئەوروپا دان بە دەسەڵاتی تاڵیبان دەنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

یەکێتیی ئەوروپا دان بە دەسەڵاتی تاڵیبان دەنێت

یەکێتیی ئەوروپا بە پێنج مەرج دان بە دەسەڵاتی بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەنێت.

دواین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، لویس میگیل، گوتەبێژ بە ناوی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند: یەکێتییەکە بڕیاری داوە دان بە دەسەڵاتی تاڵیباندا بنێت، ئەگەر بزووتنەوەکە پێنج مەرجی یەکێتیی ئەوروپا قبوڵ بکات.

مەرجەکانی یەکێتیی ئەوروپا:

- رێگەنەدان بە چالاکیی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستانەوە بۆ دەرەوە.

- رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بە تایبەت مافەکانی ژنان و بوونی یاسا و ئازادیی رۆژنامەوانی.

- پێکهێنانی حکوومەتی کاتیی ئەفغانستان بە بەشداریی هەموو لایەنە سیاسییەکان.

- رێگەدانی تاڵیبان بە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی ئەفغانستان.

- پابەندیی تاڵیبان بە رێگەدان بە چوونە دەرەوەی بێگانەکان و ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێ لە ئەفغانستان بچنە دەرەوە.

دوای رێککەوتنی ئەمریکا و تاڵیبان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە 15-8-2021، چەکدارانی تاڵیبان چوونە ناو شاری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و سەرکۆماری ئەو وڵاتە هەڵات و بەمەش تاڵیبان تەواوی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کرد.

هەرچەندە بەپێی رێککەوتنی تاڵیبان و ئەمریکا، دەبوایە ئەمریکا تا سەرەتای مانگی 9ـی ئەمساڵ هێزەکانی لە ئەفغانستان بکێشێتەوە، بەڵام پەلەی کرد و زۆرینەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان، بەر لە رۆژی 15-8-2021 کشێندراونەوە.

تاڵیبان بزووتنەوەیەکی چەکداریی ئیسلامیی توندڕەوی ئەفغانییە. لە ساڵی 1996 دەستی بەسەر حوکمڕانیی وڵاتەکەیدا گرت و لە ساڵی 2001 لە ئەنجامی هێرشی وڵاتانی هاوپەیمان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، رژێمەکەی رووخا.