سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا و رژێمی سووریا لە بەغدا کۆ دەبنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا و رژێمی سووریا لە بەغدا کۆ دەبنەوە

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی رژێمی سووریا لە بەغدای پایتەختی عێراق، کۆ دەبنەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا و عەلی مەملوک، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی رژێمی سووریا ”بەم زووانە“ لە بەغدا کۆ دەبنەوە.

ئیسماعیل حەقی، سەرۆکی پێشووی فەرمانگەی هەواڵگریی سەربازیی تورکیا رایگەیاندووە: کۆبوونەوەکە سەرەتای ”پرۆسەیەکی نوێیە“ لە نێوان تورکیا و رژێمی سووریا.

میدیاکانی نزیک لە حکوومەتی تورکیا باس لەوە دەکەن، کە تێکچوونی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق ”زیانێکی زۆری ماددی و مەعنەوی“ بە تورکیا و سووریا گەیاندووە.

دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لە مانگی ئاداری 2011، پەیوندییەکانی تورکیا و رژێمی سووریا تێک چوون، چونکە تورکیا پشتگیریی خۆی بۆ بەشێک لە گرووپە چەکدارییەکان، راگەیاند.

ئیسماعیل حەقی ئاماژەی بەوەش داوە، کە بەرپرسانی هەواڵگریی تورکیا و رژێمی سووریا لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو چەندین جار بە هاوکاریی ئێران و رووسیا، لە ئێران و ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و سووریا کۆبوونەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکان ئەنجامێکی گەورەیان نەبووە.

حەقی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی هاکان فیدان و عەلی مەملوک، رایگەیاندووە: فیدان و مەملوک گفتوگۆ لەبارەی دوو تەوەری سەرەکی دەکەن، کە بریتین لە؛

- چالاکییەکای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا

- بارودۆخی ئاوارە سوورییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا.