سەرکۆماری ئێران: بە ئامانجی هەڵگرتنی گەمارۆکان دەست بە دانوستان دەکەینەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرکۆماری ئێران: بە ئامانجی هەڵگرتنی گەمارۆکان دەست بە دانوستان دەکەینەوە

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرکۆماری ئێران لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی پرسی دانوستانە ئەتۆمییەکان ئاشکرای کردووە، گەڕانەوە بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان لە بەرنامەی دەوڵەتدایە و ئامانجمان لابردنی گەمارۆکانە.

سەرکۆماری ئێران لە یەکەم وتووێژی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی پرسی ناوکی و گەڕانەوە بۆ ناو ڕێککەوتنی ئەتۆمی، جەختی کردووەتەوە بە ئامانجی هەڵگرتنی گەمارۆوە ئابوورییەکان دەست بە دانوستانەکان دەکەنەوە، بەڵام نابێت لەژێر گوشاردا بێت.

ئیبراهیم ڕەئیسی ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئێمە بەتەمای دانوستان بۆ دانوستان نین، بەتەمای دەسپێکی گفتوگۆیەکین کە ئەنجامی هەبێت و ئەو ئەنجامەش کە ڕەچاوی دەکەین لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێرانە".

لە کاتی هاتنە سەر کاری ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرکۆماری نوێی ئێران، دانوستان لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی واژۆکار کە دیسان دەستی پێکردبووەوە، ڕاوەستاوە.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ و لە کاتی سەرکۆماریی دۆناڵد ترەمپدا یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کشاوەتەوە.

لەمبارەوە میخائیل ئۆلیانۆف، باڵوێزی ڕووسیا لە ڤیەننا لە کاردانەوە بە لکێدوانی نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، ئاشکرای کردووە کە بەمزوانە دانوستانەکان لەبارەی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەست پێ دەکەنەوە.

پێشتر ڕاب مالی نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لەمبارەوە ئاشکرای کردووە کە ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا هاوکاری ناکات و چارەنووسی ڕێکەکوتنی ناوکی ڕووبەڕووی پرسیارێک بووەتەوە.