ژنانی ئەفغانستان لەدژی تاڵیبان هاتنە سەرشەقام
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ژنانی ئەفغانستان لەدژی تاڵیبان هاتنە سەرشەقام

بەشێک لە ژانانی چالاکوانی ئەفغان ئەمڕۆ هەینی لە شاری کابول لەدژی سیاسەتەکانی گرووپی تاڵیبان ڕژانە سەرشەقامەکان داوای مافەکانیان و بەشداریپێکردنیان لە دەوڵەتی داهاتووی ئەو وڵاتە دەکەن.

لە بەرەبەری پێکهێنانی حکوومەتی نوێی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە ماوەی دوو ڕۆژە لە شارەکانی هەرات و کابول کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان لە وڵاتە چەندین خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێک خستووە و لەدژی بڕیار و سیاستەکانی گرووپی تاڵیبان دەنگیان هەڵهێناوە و جەختیان لەسەر ماف و ئازادییەکانیان لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوو کردووەتەوە و داوایان کردووە مافەکانیان ڕەچاو بکرێت.

لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا کە تاڵیبان ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کردووە، ڕێبەرانی ئەو گرووپە چەندین بڕیاری توندیان لەدژی ژنان دەرکردووە و بەشێکی بەرچاو لە ژنانی فەرمانبەر لە ترسی بەربەست و سیاستە توندەکانی تاڵیبان نەچوونەتەوە سەرکارەکانیان.

ڕێبەران و گرووپی تاڵیبان لەو وڵاتە لە ماوەی چوار ساڵ حکوومەت لەو وڵاتە (لە ساڵی١٩٩٦وە تا ٢٠٠٠) پێشیبەی بەردباران و تازیانەلێدان و بەتایبەتی لە بەرانبەر ژنانیان هەبووە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین بەڵێنییان لەبارەی دانەی ماف بە ژنان لە چوارچێوەی شەریعەتی ئیسلام بە ژنان هێناوەتە بەرباس، بەڵام ئاواز و گۆرانی و دەنگ و دەرکەوتنی ژنانیان لە میدیاکان قەدەغە کردووە.

هاوکات ڕێبەرانی تاڵیبان لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاشکرایان کردووە کە لەناو حکوومەت و دەوڵەتی ویلایەتی ئیسلامیی ئەفغانستاندا ژنان هیچ ڕۆڵێکیان تێدا نابێت،

ناڕەزایی و گردبوونەوەی ژنانی ئەفغانی لە کاتێکدایە کە بڕیارە تاڵیبان بەمزنیکانە حکوومەتی نوێ ڕابگەیەنێت و مەلا عەبدولغەنی برادەریش دەبێتە سەرۆکی حکوومەت

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەنتۆنی گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی ژنان لە ئەفغانستان و بەتایبەتی دوای هاتنەوە سەرکاری تاڵیبان نیگەرانیی دەربڕیوە و داوای کردووە لەم بوارەدا بەداواداچوونی جیدی بکرێت.