شەڕ لە پەنجشێر لە نێوان تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود پەرەی سەندووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شەڕ لە پەنجشێر لە نێوان تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود پەرەی سەندووە

هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود ناوەندی پارێزگایەکیان کۆنترۆڵ کرد

لە ڕۆژی پێنجشەممەوە شەڕ و تێکهەڵجوونی توند لە نێوان گرووپی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود لە ویلایەتی پەنجشێر دەستی پێکردووە و هەردوو لا باسی پێشڕەوی لە شەڕەکە وەشاندنی گورزی کاریگەر لە بەرانبەر دەکەن.

پاش کۆنتۆڵکردنی کابول لەلایەن گرووپی تاڵیبان، لە ڕێکەوتی ١٥٧٨ی٢٠٢١ هەزاران کەس لە دژبەرانی تاڵیبان و هێزەکانی سوپای پێشووی ئەفغانستان لە دۆڵی پەنجشێر  کۆ بوونەوە.

ئەو هێزانە بە رێبەریی ئەحمەد مەسعوود، کوڕی ئەحمەد شا مەسعوود یەکێک لە ڕێبەرانی کاریزما و بەرجەستەی ئەو وڵاتە دەستیان داوەتە چەک کە ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن قاعیدەوە تیرۆر کرا، کۆنترۆڵی ئەو هەرێمە شاخاوییە لەلایەن ئەحمەد مەسعوودەوە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە و ڕایان گەیاندووە ئەگەر بێت و تاڵیبان حکوومەتێکی هەمەلایەن پێک نەهێنیت و گفتوگۆیان لەگەڵ نەکات، ئەوان تەسلیم نابن و لەدژی دەست بە بەرگری دەکەن.

لە بەرەبەری بڵاوبوونەوەی هەواڵی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لەلایەن تاڵیبانەوە، باس لەوە دەکرێت کە دانوستانی نێوان ڕێبەرانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود ئەنجامی نەبووە و شکستی هێناوە.

بەپێی زانیاریی میدیاکان شەوی ڕابردوو (بەرەی بەرگریی ئەفغانستان) بە ڕێبەریی ئەحمەد مەسعوود لە ناوچەی خاواک لە باکووری هەرێمی پەنجشێر و هاوسنووری هەرێمی بەغلان چەندین بنکە و بارەگای تاڵیبانیان تێک داوە و گورزێکی قورسیان پێ گەیاندوون.

هاوکات ئەوەش ئاشکرا کراوە شەوی ڕابردوو شاری "چاریکار" ناوەندی پارێزگای "پەروان" لە باکووری کابول لەلایەن هێزەکانی ئەحمەد مەسعوودەوە کۆنترۆڵ کراوەتەوە و سەدان کەس لە هێزەکانی گرووپی تاڵیبان کوژراون، یان بریندار بوون.