كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×
جەمال عەبدوڵا 02/09/2021

ژەھر درابێت بە بافڵ تاڵەبانی، دەبێ چی درابێت بە خەڵک؟

”ژەھرخواردوو کراوم و ژەھرەکەشیان بۆ کردوومەتە شەربەتی پرتەقاڵەوە و بەڵگەی پێویستیشم بۆ سەلماندن ھەیە“، ئەمە قسەی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە لەبەردەم کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسی دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

کە پێش ٨ی تەمووزی ئەمساڵ، ھەر لێرەدا دەیان جار دەنووسرا و دەماننووسی: ”خەڵکینە گرووپێک لەو سەر مەرزانەی سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی لە حزبی سیاسییەوە بوونەتە قاچاخچی و جگە لەوەی بەشێکی زۆر لە داھاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەو ناوچانە دەدزن، چەندین جۆر کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو کە ئەمیش بووە بە ژەھر! دەھێننە ناو ھەرێمی کوردستان و بەتایبەتییش ناو شاری سلێمانی و ژەھر بە خەڵک دەفرۆشرێت، ئنجا دەھاتن و لە پەیج و ڕاگەیاندنە ژەھراویەکانیانەوە تێروپڕ بە جنێو ئێمەمانانیشیان ژەھر خواردوو دەکرد!“.

دوای ئەو بەشە لە قسەکانی بافڵ تاڵەبانی ئێستا من وەک ھاووڵاتیەک ھەندێک پرسیارم لا دروست بووە: باشە ئەگەر گرووپێکی دز و قاچاخچی توانیبێتیان و دەستیان چووبێتە قوڕگ و ناو گەدەی ھاوسەرۆکێکی خۆیان و کوڕی جەنابی مام جەلال، ئاخۆ دەبێ ھەر ئەم گرووپە لە ماوەی چەندین ساڵی دوای خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و لە ڕێگەی ھێنانی دووگ و جگەر و ھێلکە و شیری قوتوو و مریشکی ماوەبەسەرچووەوە، چەند ژەھریان کردبێت بە قوڕگ و ناو گەدەی دانیشتوانی سلێمانی و تەنانەت میوانەکانی سلێمانیش لە گەشتیاران و خەڵکی شار و شوێنەکانی دەرەوەی سلێمانییش؟ ئەی باشە ئەم خەڵکە چۆن ماون؟