كۆمپانیا جیهانییەكان داوایەك ئاراستەی بایدن دەكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كۆمپانیا جیهانییەكان داوایەك ئاراستەی بایدن دەكەن

ژمارەیەك كۆمپانیای جیهانی داوایەكیان ئاراستەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كردووە كە لە پێدانی پێكوتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر یارمەتی وڵاتی ڤیێتنام بدەن، چونكە بەشێكی زۆری كارگەكان لەو وڵاتە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە وەستاون.

ڕۆژنامەی "وۆل ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە بەهۆی خراپی كەرتی تەندروستییەوە ژمارەیەك لە كارگەكانی تایبەت بە دروستكردنی جلوبەرگ و پێڵاو لە ڤیێتنام وەستاون، ئەم كارگانەش تایبەتن بە بڕاندە جیهانییەكان.

ڕۆژنامەكە نووسیویەتی ئێستا ژمارەی ئەو كۆمپانیا جیهانییانەی كارگەكانیان لە وڵاتی ڤیێتنامە، 80 كۆمپانیان، لەوانەش نایك و گاپ.

لە نامەكەدا كۆمپانیاكان نووسیویانە باشی كوالیتی بەرهەمەكانیان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تەندروستی ئەو كارمەندانەوە هەیە كە لە كارگەكاندا كار دەكەن، بۆیە پێویستە هەرچی زووە لە ڕووی تەندروستییەوە بە هانای ئەو وڵاتەوە بچن.