گۆڕاوێكی نوێ و مەترسیداری پەتای كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

گۆڕاوێكی نوێ و مەترسیداری پەتای كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە میدیاكانی جیهان هەواڵی بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی گۆڕاوی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە باشووری ئەفریقیا بڵاوكردەوە، كە مەترسییەكەی لە هەمان ئاستی مەترسیی گۆڕاوی كۆرۆنای دەلتایە، كە بەم دواییە وڵاتانی جیهانی گرتەوە.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ پزیشكان و زانایان لە باشووری ئەفریقیا هۆشدارییان دا لە بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی گۆڕاوی پەتای كۆرۆنا، كە مەترسییەكەی هیچی كەمتر نییە لە گۆڕاوی دەلتا.

زانایان ناویان لە گۆڕاوە نوێیەكەی پەتای كۆرۆنا ناوە "C.1.2"،كە بەوە دەناسرێتەوە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و دەتوانێت كۆئەندامی بەرگریی جەستەی مرۆڤ تێپەڕێنێ.

زانایان ئاماژەشیان بەوە كردووە كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی دەلتاوە، كاریگەری پێكوتەكانی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی بەرچاو كەم بووەتەوە، بەڵام هێشتا كاریگەرییان ماوە لە كەمكردنەوەی مەترسییەكانی پەتاكە بە شێوەیەكی گشتی.

گۆڕاوی كۆرۆنای "C.1.2" لە هەمان ئەو ناوچەیەدا سەری هەڵداوە كە پێشتر گۆڕاوی دەلتای لێ پەیدابووە، ئەمەش وای كردووە زانایان ترسیان هەبێت لەوەی ئەم گۆڕاوەش بە هەمان شێوەی دەلتا مەترسیدار دەبێت.

جێی باسە گۆڕاوی دەلتا بۆ یەكەم جار لە رۆژی یەكی ئایاری رابردوودا تۆمار كرا.