ماكرۆن: هەرگیز پابەندیی جەنگاوەرە كوردەكان لە شەڕی دژ بە داعش لە یاد ناكەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ماكرۆن: هەرگیز پابەندیی جەنگاوەرە كوردەكان لە شەڕی دژ بە داعش لە یاد ناكەین

سەرکۆماری فەرەنسا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی هەرگیز پابەندیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لەیاد ناکات.

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە: ویستوویەتی لە هەولێرەوە کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ عێراق بهێنێت.

ئیمانوێڵ ماکرۆن سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ میوانداری و پێشوازییەکەی.

سەرکۆماری فەرەنسا هەورەها رایگەیاندووە: فەرەنسا هەرگیز پابەندیی جەنگاوەرە کوردەکان لە شەڕی دژ بە داعش لەیاد ناکات.

رۆژی شەممە 28-8-2021، ئیمانوێڵ ماکرۆن بە سەردانێکی فەرمی و بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی لووتکەی بەغدا بۆ هاوپەیمانی و هاوبەشی، گەیشتە بەغدا.

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 29-8-2021، ئیمانوێڵ ماکرۆن گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەقی سەرۆکی پەرلەمان، ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بووەوە و ستایش و پیزانینی وڵاتەکەی بۆ قارەمانێتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر، بە سەرۆک بارزانی گەیاند.