بایدن: عێراق و هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکان هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بایدن: عێراق و هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکان هەیە

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، عێراق و هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکان هەیە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: عێراق ”هاوبەشی ئێمەیە و پابەندین بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان و پێکەوە هەوڵی بەدیهێنانی سەقامگیری لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەین“.

جۆ بایدن وێڕای پیرۆزبایی ”سەرکەوتنی کۆنگرەی لووتکەی بەغدا“، رایگەیاندووە: عێراق لەو کۆنگرەیەدا سەرکردایەتییەکی مێژوویی بۆ کەمکردنەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکان و زیادکردنی هەماهەنگییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گێڕا.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە کۆبوونەوەی مانگی رابردوویدا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەی ”رۆڵی گرنگی عێراق و هەرێمی کوردستان“ لە پاراستن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ، کردووە.

دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 28-8-2021 کۆنگرەی لووتکەی بەغدا ئەنجام درا و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی عێڕاق و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کرا.

کۆنگرەکە بە بەشداریی ئەم سەرکردە و بەرپرسانە بەڕێوەچوو:

- مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

- ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا

- شا عەبدوڵڵای دووەم، شای شانشینی هاشمیی ئوردن

- تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر

- محەمەد بن راشد، جێگری سەرۆکی ئیمارات و حاکمی دوبەی

- عەبدولفەتاح سیسی، سەرکۆماری میسر

- شێخ سەباح خالید حەمەد، سەرۆک وەزیرانی کوێت

- فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی شانشینی عەرەبستانی سعوودیە

- مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا

- حوسێن عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران

- نایف حەجرەف، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو