كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كتێبی دەروازەیەك بۆ جیهانی چیرۆك و ڕۆمان چاپ و بڵاو كرایەوە

حەمەكەریم عارف نووسەر و وەرگێڕی کورد، كتێبێكی بە ناونیشانی (دەروازەیەك بۆ جیهانی چیرۆك و ڕۆمان) بە تیراژی (500) دانە چاپ بڵاو كردەوە كە تێیدا باس لە دوو ڕێگە و شێوازی بۆ ئەو کەسانە کردووە دەیانەوێت چیرۆك و ڕۆمان بنووسن.

حەمەكەریم عارف، نووسەری كتێبی دەروازەیەك بۆ جیهانی چیرۆك و ڕۆمان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەم كتێبە دەروازەیەكە بۆ ئاشنابوون بە جیهانی چیرۆك و ڕۆمان، بە زمانێكی سادە، خاڵە گرنگ و بنەڕەتییەكانی هەردوو ژانر بۆ خوێنەر بخەمە ڕوو و ئەوەی پێ بناسێنێت، كە دونیای ئەم دوو ژانرە دوو دونیای فراوانە بۆ دەستپێڕاگەیشتن، چەندین ڕێگە هەیە یەك لە ڕێگەكان ئاشنابوون و خوێندنەوەی بەردەوامە لە هەردوو ژانرەكە و هاوكات گەڕان و وردبوونەوە و خوێندنەوەی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەیە لەبارەیانەوە".

گوتیشی: "ئەم كتێبە دەروازەیەكی سەرەتایییە، بەڵام گرنگ و كاریگەرە بۆ هەموو ئەو كەسانەی چیرۆك و ڕۆمان دەنووسن، یان دەیانەوێت چیرۆك و ڕۆمان بنووسن".

ڕاشی گەیاند: " كاری دیزاینی بەرگ ئەم كتێبە لەلایەن "ئیبراهیم ساڵح"وە کراوە و دیزاینی ناوەوەوی ڕەنجدەر جەبار كردوویە و بە تیراژی 500 دانە لە دووتوێی 434 لاپەڕەدا بڵاو کراوەتەوە و ژمارەی سپاردنی  1772ی ساڵی 2021ی پێدراوە و  لەلایەن ناوەنی ڕۆشنبیریی ڕەهەند و چاپخانەی چوارچراوە لە سلێمانی چاپ کراوە.