له‌ هه‌ولێر كولێرەخانەیەك سەدان پەند و وتەی نەستەقی نووسیوه‌ و هه‌ڵواسیوه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌ هه‌ولێر كولێرەخانەیەك سەدان پەند و وتەی نەستەقی نووسیوه‌ و هه‌ڵواسیوه‌

 ”خەڵك دێن پەندەكان دەنووسنەوە و وێنەی دەگرن“ 

”وەرە بكڕە تاكو بژیم، ئەگەرنا بكڕە تاكو من بژیم، خۆشباوەڕ چاوێكی كوێرە، ئەگەر دەستم ناگریت بۆ رزگاربوونم، مەمخەرە دەریا بۆ لەناوچوونم، پێكەنین دەرمانە، بەڵام بەبێ هۆ پێویستت بە دەرمانە؟، پینە و پەڕۆی خۆت، لە تازەی خەڵك باشترە، هێز و جوانی و دەوڵەمەندی ناتكەنە مرۆڤ، هەموو كەس شێتی پارەیە، بەڵام شێت بێ پارەیە“، ئەمانە و سەدان پەند و قسەی نەستەقی دیكە، لە كولێرە بەڕۆنی باواجی هەڵواسراون و كڕیاران خەریكی خوێندنەوەین و خاوەنەكەشی دەڵێت: ”زۆر خەڵك ئەو قسانە دەنووسێتەوە و وێنەیان دەگرێت“.

كولێرە بەڕۆنی باواجی، بەوە ناسراوە، لە ناوەوە و دەرەوەی كولێرەخانەكەی بە سەدان پەند و قسەی نەستەقی هەڵواسیوە، بە قسەی سیروان میكایل كۆیی، خاوەنی كولێرەخانەكە، كڕیاران، بەشێك بۆ خوێندنەوەی ئەو پەندانە دێن و دەست خۆشی لێ دەكەن، ئەو لە ساڵی ١٩٩٩ لە شاری كۆیەوە بەرەو هەولێر كۆچی كردووە، سەرەتا كولێرەخانەیەك لە گەڕەكی سێتاقانی هەولێر دادەنێت، لەو كولێرەخانەیە دەست بە هەڵواسینی پەند و ئه‌و گوتانە دەكات، وەك باسی دەكات، ئەو لە ساڵی ١٩٨٨ كاتێك لە سوپای عێراق بووە، خولیای كۆكردنەوەی پەند و قسەی نەستەقی لا دروست دەبێت و لە دەفتەرێك كۆی دەكاتەوە و ”بەتایبەت گوتەیه‌كی دایكم زۆر كاری لێدەكردم، هەموو جار دەیگۆت كوڕم مەنۆڕە قیت و قۆزێ، بنۆڕە مل بەتۆزێ، بەو گوتەیەش وای لێكردم فێری ئیشكردن بم و عەشقی گوتە و پەندی كوردی بم“.

خاوەنی كولێرە بەڕۆنی باواجی، ئەوە دەخاتە ڕوو، كە یەكەم پەندی لە دوكانەكەی بڵاو كردبێتەوە، لە ساڵی ١٩٩٩ بووە، كە نووسیویەتی (وەرە بكڕە بۆ ئەوەی بژی، ئەگەرنا بكڕە بۆ ئەوەی من بژیم)، ئەوەش بووەتە هاندەر، كە بیر لەوە بكاتەوە، لەناو كولێرەخانەكەی گوتە و پەند بڵاو بكاتەوە، وردە وردە، دەستی پێكردووە، دواتریش مانگانە چەند پەندێكی لەسەر پەڕه‌ نووسیوە و دواتر گۆڕیویەتی بە پەندی دیكە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٠ هەموو پەندەكان لەسەر فیلێكس لەبەرگ دەگرێتەوە و دەڵێت: ”ئێستا نزیكەی ١٢٠ گوتە و قسەی نەستەقن، بەشێك گشتین و هی پێشینانن، بەشی زۆری گوتەی خۆمن، لە پێنج وشەش زیاتربێ نانووسم، خەڵك چێژی زۆر لەو وتانە وەردەگرێت، تەنانەت پیرەپیاوێك كە تەمەنی نزیكەی ٨٠ ساڵ دەبوو، سێ دانە رۆژ هات دانیشت و هەموو پەندەكانی نووسیوەوە، زۆریش دەستخۆشی لێكردم“.

سیروان، ئاماژە بەوە دەدات، كە زۆر خێزان دێن، بە مۆبایل وێنەی ئەو گوتانە دەگرن، بەشێك لەو پەندانە، خەڵك پەندیان لێ وەردەگرێت ”لەو رۆژانە كوڕ و باوكێك هاتن، باوكەكه‌ هات ئەو پەندانەی بۆ كوڕەكەی شی دەكردەوە، بەمنی گوت لەوانەیه‌ قسە لەمن وەرنەگرێت، خۆت ئامۆژگاری بكە و ئەو پەندانە روون بكەوە“.

No description available.No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.