سەلاحەدین دەمیرتاش یەکەم گۆرانیی بە شێوەی دووقۆڵی بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەلاحەدین دەمیرتاش یەکەم گۆرانیی بە شێوەی دووقۆڵی بڵاو کردەوە

 (گولا من) ناوی ئەو گۆرانییەیە كە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموكرانی گەلان (هەدەپە) لە زیندانەوە ئاواز و هۆنراوەكەی بۆ داناوە. گۆرانییەكە بە زمانی كوردییە، ئەمەش بۆ یەكەمینجارە دەمیرتاش ئاواز و هۆنراوەیەك بە زمانی كوردی بۆ گۆرانییەک دابنێت.

هەرچەند گۆرانیی (گولا من) لەلایەن "فارقن ئازاد"وە لە فەڕەنسا گوتراوەتەوە، بەڵام گۆرانییەکە بە شێوەیەك مۆنتاژ كراوە، كە گۆرانییەكە بە شێوەی دوو قۆڵی (دوێت) بڵاو بووەتە و دەنگی دەمیرتاشیشیان لەسەر داناوە.

دەمیرتاش لە كۆپلەی یەكەمدا بۆ خۆی گۆرانییەكە دەڵێتەوە، پاشان فارقن ئازاد بە كلیپێكی جوان گۆرانییەی چڕیوە.

میدیاكانی توركیا و جیهان ئەو گۆرانییەی دەمیرتاشیان بە گرنگ وەسف كردووە، چونكە بۆ یەكەمجارە بە زمانی كوردی هۆنراوە و ئاوازی گۆرانییەك دابنێت و بۆ خۆشی بیڵێتەوە.

یووسف ئاڵكان لە پاریس كاری لەسەر كلیپەكە كردووە، كە بە شێوەیەكە مۆركی كوردەواریی پێوە دیارە و لە شوێنێكیش گۆڕی یڵماز گونای نیشان دەدات.

دەمیرتاش ماوەی پێنج ساڵە لە زیندانی ئێدیرنایە، لەو ماوەیەدا سێ رۆمانی نووسیوە و چەندین شیعر، هەروەها دوو ئاواز و هۆنراوەشی بە زمانی توركی داناوە و تازەترین بەرهەمیشی لە زیندان ئاواز و هۆنراوەیەكە بە زمانی كوردی بە ناوی (گولا من).