فیلمی "ئەزموون" لە فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" پێشوازی لێ کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فیلمی "ئەزموون" لە فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" پێشوازی لێ کرا

 

فیلمی سینەمایی "ئەزموون The Exam" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد شەوکەت ئەمین کورکی له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کیی 55ەمین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" نمایش‌ کرا.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەرە؛ له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ‌ڕۆژی چوارشه‌ممه به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی، له‌وانەش شەوکەت ئەمین کورکیی ده‌رهێنه‌ر، مەمەد ئەکتاشی بەرهەمهێنه‌ر، ئاڤان جەمال و ڤانیا سالار ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کیی Crystal Globe په‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" Karlovy Vary له هۆڵی "گڕاند هاڵ" Grand Hall له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما و لەلایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، پێشوازی لێ کرا.