كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەریتانیا.. کتێبێک لەسەر ژنانی جەنگاوەری جیهان دەنووسرێتەوە و ئاماژە بە ژنانی کوردیش دەکرێت

کتێبێک لە بەریتانیا و بە زمانی ئینگلیزی لەسەر ژنانی جەنگاوەر لە وڵاتانی جیهان دەنووسرێتەوە و تێیدا ئاماژە بە ژنانی کوردیش دەکرێت.

کتێبی ژنە جەنگاوەرەکان (Women Warrior)، لە لایەن خاتوو ڤیکتۆریا پریستن، بەتەمەنترین ژنە جەنگاوەری سوپای بەریتانیا نووسراوە. لەو کتێبەدا، ڤیکتۆریا پریستن مێژووی ئەو ژنانەی نووسیوەتەوە، کە بوون بە پاڵەوانی گەلەکانیان.

خاتوو د. ساماڵ مانی، ژنە نووسەری کورد، کە بەشداری لە نووسینەوەی ئەو کتێبە کردووە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: چەندین دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ خاتوو ڤیکتۆریا پریستن لەبارەی ژنی کورد و رۆڵی لە مێژووی کورددا، کردووە.

ساماڵ مانی ئاماژەی بەوەش داوە، لە کتێبەکەدا هاوشێوەی ژنە جەنگاوەر و پاڵەوانەکانی جیهان، تیشک خراوەتە سەر ژنانی جەنگاوەر و پاڵەوانی کورد لە مێژووی دوور و نزیکدا.

وێنەیەکی ڤیکتۆریا پریستن و ساماڵ مانی