پەرتووکی (جیۆپۆلەتیکی مۆدێرن) چاپ و بڵاو كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پەرتووکی (جیۆپۆلەتیکی مۆدێرن) چاپ و بڵاو كرایەوە

 

پەرتووکی (جیۆپۆلەتیکی مۆدێرن) لە نووسینی د. سەرباز عەزیز وەرتی، کە باس لە کێشـە تیـۆری و میتـۆدی و پڕاکتیکییەکانـی جیۆپۆلەتیکـی دەکات، چاپ و بڵاو كرایەوە.

لەمبارەیەوە د. سەرباز عەزیز وەرتی کە پەرتووکەکەی لە ڕووسیەوە وەگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی رایگەیاندووە: "تــا ئێســتا لــەسەرچاوە زانستییەکاندا فۆڕمێکی ڕوون و تـەواوی چەمکـی (جیۆپۆلەتیـک) نییە. ئەمـە تایبەتمەندی هەموو زانسـتێکی تـازە دەرکەوتـووە، ناکۆکییـەکان دەربـارەی ئامانـج و بابەتـی جیۆپۆلەتیـک نزیکـەی سـەد سـاڵە بەردەوامـە و چەمکـی (جیۆپۆلەتیـک) زۆرجـار لێکدانـەوەی زۆر فراوانـی بـۆ دەکرێـت، لــە ئەنجامــدا ئــەم زانســتە لــە ســیما سروشــتییەکانی بێبەشــە، زۆرجــار دەخرێتــە ســەر بابەتەکانــی ئابووریــی، سیاســیی، ســەربازیی - ســتراتیژیی، ســەرچاوەی سروشــتی، ژینگــە و دیســپلینەکانی دیکــە، پەیوەندییــە نێودەوڵەتییــەکان، سیاســەتی دەرەوە و هتــد..."

هەروەها دەشڵێت: "زۆرێــک لــە توێــژەران، جیۆپۆلەتیــک وەک زانســتێک دەبینــن، کــە لــە ئاڵۆزبوونــی فاکتەرەکانــی جوگرافیــا، مێــژوو، سیاســی و هیتــر دەکۆڵێتــەوە، کارلێــک لەگــەڵ یەکتــر دەکــەن و کاریگــەری زۆریــان لەســەر توانــا و تایبەتمەندییــە سـتراتیژیەکانی دەوڵـەت هەیـە".

ئاماژەشی بەوەداوە، "ئـەم پەرتووکە بـە کورتـی کێشـە تیـۆری و میتـۆدی و پڕاکتیکییەکانـی جیۆپۆلەتیکـی سـەرەکی دەخاتـە ڕوو، بەرهەمەکــەش پۆڵێــنکراوە بــۆ چــوار بــەش: لـە بەشـی یەکەمــدا بــە تــەواوی و وردییــەوە جەخــت لــە ســەر ئــەو بنەمــا زانسـتییە بنەڕەتیانەی زانسـتی جیۆپۆلەتیکی (هەردوو کلاسـیک و مۆدێــرن) دەکاتــەوە، بەشــی دووەم بــاس لــە پۆڵێــن و چەمکــە ســەرەکییەکانی جیۆپۆلەتیکــی هاوچــەرخ دەکات، بەشــی ســێیەم بــاس لــە مژارەکانــی کاریگەریــی جیۆپۆلەتیــک لــە جیهانــی مۆدێرنــدا و بەشــی چــوارەم و کۆتایــی بــاس لــە پێگـەی جیۆپۆلەتیـک و کێشـەکانی ڕووسـیای هاوچـەرخ دەکات".

پەرتووکی جیۆپۆلەتیکی مۆدێرن لە 222 لاپەڕە پێک دێت، لەماوەی زیاتر لە ساڵێک وەرگێڕ کاتی تەرخانکردووە بۆ پڕۆسەی وەرگێڕانەکەی، ئێستاش دوای چاپ و بڵاوکردنەوەی لە کتێبخانەکان بەردەستە.