چوارەمین فێستیڤاڵی چیرۆکەڵەی کوردیی هاژە لە مەهاباد بەڕێوە چوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چوارەمین فێستیڤاڵی چیرۆکەڵەی کوردیی هاژە لە مەهاباد بەڕێوە چوو

ناوەندی بەڕێوەبەریی فێستیڤاڵی چیرۆکەڵه‌ی کوردیی (هاژه) له مەهاباد، ئاشکرای کرد بۆ چوارەمین ساڵی بەردەوام ئەو چالاکییە ئەدەبییەیان بەڕێوە بردووە‌ که به شێوەی سەرانسەری بووە و سەرکەوتووانی بواری وتار و چیرۆک ناسێندران و خەڵات کران.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆتایی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵ و داوەرانی هەر دوو بەشی وتار و چیرۆکەڵەی هاژە، کە پێگەی هەواڵی (هاژە) بڵاوی کردووەتەوە، لە دوای تەواوبوونی مۆڵه‌تی بانگه‌واز که ئه‌مساڵ بەشی وتاریشی لێ زیاد کرابوو، 265 چیرۆکەڵه بە زاراوەکانی سۆرانی، کورمانجی، کەلهوڕی، لوڕی و هەورامی، هەروەها 15 وتار ڕەوانەی دەبیرخانه‌ی فێستیڤاڵ کران، لێژنه‌ی داوەرانی بەشی چیرۆکەڵه و به‌شی وتار هەڵسەنگاندنیان بۆ بەرهەمەکان کرد و لە ئاکامدا براوەکانی ئه‌م خولەی فێستیڤاڵیان دیاری کرد.

بەپێی ئەنجامی لیژنەی داوەرانی چوارەمین فێستیڤاڵی چیرۆکەڵەی هاژە لە مەهاباد، لە کۆتاییدا لە بواری چیرۆکدا خەبات حەمید لە سنە پلەی یەکەم و واحید کەریمی لە لەیلاخ پلەی دووەم و حامید سەوارە لە مەهاباد پلەی سێیەمیان بەدەست هێناوە و خەڵتی تایبەتیان پێ بەخشراوە.

هاوکات لە بواری وتارنووسین لەبارەی چیرۆک، جەلال پوورحەسەن لە مەهاباد پلەی یەکەم، ناسر یەزدانی لە دیواندەرە پلەی دووەم و فەرید عەباس فەرید لە بۆکان پلەی سێیەمیان بەدەست هێناوە.