لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى چەند بەروبوومێکی خۆماڵى عەلوەى هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى چەند بەروبوومێکی خۆماڵى عەلوەى هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

سەرۆکى ئەنجومەنى عەلوەى هەولێر رای گەیاند بەهۆى وشکەساڵى و بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەوە، نرخى بەشێک لە بەروبوومە خۆماڵییەکانى کوردستان بەرز بووەتەوە، بەتایبەت نرخى تەماتە لە ماوەى مانگێدا چوار بەرانبەر زیادى کردووە.

رەجەب حاجى عەزیز، سەرۆکى ئەنجومەنى عەلوەى هەولێر بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "ماوەى نزیکەى دوو مانگە هاوردەکردنى زۆربەى بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و سەوزە و میوە قەدەغە کراوە، بەتایبەت ئەو بەروبوومانەى لە هەرێمى کوردستان وەرزى پێگەیشتنیانە، لەوانەش تەماتە و خەیار و باینجان و بیبەر و پەتاتە و چەند جۆرێکى دیکە، ئێستاش لە کۆتایی وەرزى پێگەیشتنى بەروبوومى ناوخۆیین، بۆیە بەرهەمى ناوخۆیی کەمى کردووە".

ڕاشی گەیاند: "بەهۆى کەمیى بەروبوومى ناوخۆیی و هاوردەنەکردنى ئەو بەروبوومانە لە دەرەوەى هەرێمی کوردستان، ئێستا نرخى زۆرێک لەو بەروبوومانە بەرز بوونەتەوە، بەتایبەت تەماتە و خەیار و پەتاتە، جگە لەمەش ئەمساڵ لە ناوچەى سیدەکان و پێنجوێن جۆرێک نەخۆشى تووشى بەروبوومى خۆماڵى بووە و بەم هۆیەوە بەروبوومى ئەو ناوچانە بە بەراوردى ساڵانى رابردوو زۆر کەمى کردووە".

روونیشى کردەوە: "تەماتە یەکێکە لەو بەروبوومانەى کە پێویستییەکى سەرەکییە و خواستى زۆرى لەسەرە، بەهۆى کەمبوونەوەشى لە بازاڕدا نرخى زۆر زیادى کردووە، بە جۆرێک مانگێک پێش ئەمڕۆ نرخى کیلۆیەک تەماتە لە عەلوەى هەولێر بە 200 بۆ 250 دینار بوو، بەڵام ئێستا نرخى کیلۆیەک تەماتە بۆ 1000 دینار بەرز بووەتەوە، ئەمەش بارى سەرشانى هاووڵاتییانى گران کردووە، جگە لە تەماتە نرخی چەندین جۆر بەروبوومى دیکە بەرز بوونەتەوە".