زانایەکی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

زانایەکی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

زانایەکی ناوداری کورد لە بواری نەوت، کۆچ دوایی کرد، کە بە ”باوکی نەوت“ ناودەبرا.

نارین نادرۆڤ، کچی پرۆفیسۆر نادر نادرۆڤ، ئەمڕۆ سێشەممە 24-8-2021، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، کۆچی دوایی باوکی خۆی راگەیاندووە.

پرۆفیسۆر نادر کەرەم حاجی نادری ناسراو بە (نادر نادرۆڤ)، لە ساڵی 1932 لە خێزانێکی کورد لە کۆماری کازاخستانی یەکێتیی سۆڤیەت، لەدایک بووە.

نادر نادرۆڤ، یەکێک بوو لە ناسراوترین زاناکانی نەوت و گاز لە جیهان و بە (باوکی نەوت) ناودەبرا، ئەندامی هەمیشەیی ئەکادیمیای نیشتمانیی کازاخستان، سەرۆکی فەخریی یەکێتیی کورد لە سۆڤیەت و ئەندامی کۆمەڵەی گەلانی کازاخستان بوو.

نادرۆڤ لە ماوەی ژیانیدا، چەندین خەڵاتی بەدەست هێنابوو، کە بەشێکیان بریتی بوون لە؛

- پەروەردەکاری گەلانی سۆڤیەت 1967

- خەڵاتی دەوڵەتی کازاخستانی سۆڤیەتی 1980

- خەڵاتی زەحمەتکێشانی کارامەی کازاخستان 1982

- خەڵاتی داهێنەران لە کۆمارەکانی سۆڤیەت 1985

- خەڵاتی فەخریی کرێکارانی پترۆل لە کۆمارەکانی سۆڤیەت 1991

- خەڵاتی دڵسۆزیی ئەندزەیی بۆ سەدەی 20 لە ساڵی 2000

- خەڵاتی فەخریی ئەندازەیی 2001

ئەو زانایە، لە ماوەی ژیانیدا 950 وتاری نووسیوە و 250 داهێنانی کردووە و دوو کتێبیشی لەسەر ژیانی کوردان لە کازاخستان نووسیوە.