هه‌ردى سه‌لامى، گۆرانیبێژ و ده‌رهێنه‌رى كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆى، كه به ناوى (چاوه‌ڕێم)ه، بڵاو كرده‌وه.
شه‌وى ڕابردوو 23/8/2021، هه‌ردى سه‌لامى له ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) ئاشكراى كرد، كه نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، له ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كرده‌وه، هه‌روه‌ها له كلیپه‌كه‌دا سیڤان پایه‌دار، میوزیكژه‌نى كورد، به‌شداره و ئامێرى سه‌كسیفۆن ده‌ژه‌نێت.
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكى سلێمانییه، پێشتر وەک دەرھێنەری فیلم و کلیپ کاری کردووە، چەند ساڵێکیشە دەستی بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی کردووە، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، گۆرانی و کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیه.