ئەگەر ئەم كەیسە لە ھەولێر بوایە، ھەڵەوەڕەكان چیان دەگوت؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x
جەمال عەبدوڵا 23/08/2021

ئەگەر ئەم كەیسە لە ھەولێر بوایە، ھەڵەوەڕەكان چیان دەگوت؟



رۆژی ١٠ی ئەم مانگە، واتە 10-8-2021 بۆ لابردنی زێدەڕەویەكان لەسەر موڵكی گشتی، كەسێك لە كەربەلا ڕووبەڕووی سەرۆكی شارەوانیی ئەو شارە عەبیر سەلیم خەفاجی بووەوە و كوشتی. دوای 12 ڕۆژ لە دادگای تاوانەكانی كەربەلا، سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژی سەرۆكی شارەوانی دەرچوو.

ھەتا ئێرە ھەواڵەكەی كەربەلا تەواو بوو، بەڵام لای خۆمەوە پرسیارێكم لا دروست بووە كە ئایا ئەگەر ئەم كەیسە لە ھەولێر بوایە واتە لە سنووری شارەوانیی ھەولێردا سەرۆكی یەكێك لە شارەوانیەكان لە كاتی ھەوڵەكانی بۆ لابردنی زێدەڕەوی لەسەر موڵكی گشتی كەسێك بھاتایە و خوانەخواستە ئەو سەرۆكی شارەوانیەی بكوشتایە و دواتر لە دەستگیركردنیەوە ھەتا دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بكوژ، بە 12 ڕۆژ ھەمووی تەواو بوایە، ئایا ئێستا ھەڵەوەڕەكانی وەك غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین چیان دەگوت؟

ھەرچەندە لە ھەولێر و تایبەت بە بابەتی خانووە بێتاپۆكان و زێدەڕەوی لەسەر موڵكی گشتی، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەیاسای تایبەتی بۆ ئەم بابەتە ئامادە كرد و پەرلەمانی كوردستان دەنگی پێ دا و لە ئەنجامی ئەم چارەسەرە ورد و ژیرانەیەدا، بەبێ ھەڵڵا و تەقوتۆق زۆر كێشە چارەسەر كران، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو ھەڵەوەڕانە پێشینەیەكی زۆر خراپیان لەسەر ھێرشكردنە سەر ھەولێر ھەیە و بەقەدەر ھەولێر لەسەر دڵیان گیری خواردووە و بەقەدەر ھەولێر لە قوڕگیان گیراوە، لەو بڕوایەدام كە ئەگەر ئەم كەیسە لە ھەولێر بوایە، ھەڵەوەڕەكانی وەك سەركەوت شەمسەدین و غالب محەمەد دەیانگوت:

1- دەسەڵاتەكانی ھەولێر دەچن ماڵی خەڵكی ھەژار دەڕووخێنن.
2- دادوەرو دادگا ھیچیان سەربەخۆ نین، ئەگینا چۆن كەیسی كوشتن بەو خێراییە و لە دەستگیركردنی بكوژ و لێكۆڵینەوەی سەرەتاییەوە ھەتا دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدان لەلایەن دادگای تایبەتمەند، ھەر ھەمووی لە ماوەی 12 ڕۆژدا تەواو دەبێت و ئەم پەلەپەلە بۆچی؟

3- دەبێ تێكڕای خەڵك لە دەسەڵاتەكەی ھەولێر ڕاپەڕن بۆ ئەوەی ئەو دەسەڵاتە جێگەی بگرێتەوە كە سەركەوت شەمسەدین و غالب محەمەد پەسەندی دەكەن!
4- لەگەڵ كۆمەڵێك ناماقوڵی و ھەڵەوەڕیی تر.