كتێبی (شۆرەشا گولانێ دیرۆك و بەرخۆدان) لە نووسینی محەمەد گڤاری لە دووتوێی 310 لاپەڕە چاپ و بڵاو كرایەوە.
محەمەد گڤاری نووسەری كتێبەکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەم كتێبە لە سێ بەشدا نووسراوە و ناوەرۆکەکەی پێکهاتووە لە ئەنجامدانی كۆنفرانسی بەرلین و سەركردایەتیی كاتی هەتا دەگاتە قۆناغی پاش ئەنفال".
ڕاشی گەیاند: "لەم کتێبەدا باس لە هەردوو داستانی دێرەلووك و كانی ماسی و لەگەڵ چەندین بابەت و مژاری جۆراوجۆری تایبەت بە شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز کراوە".
ئاماژەی بەوەش کرد: "کاری دیزاینی ئەم كتێبە لەلایەن ئازاد مستەفا كراوە و لە 310 لاپەڕە پێكهاتووە".