به‌ڤیدیۆ.. بانه‌ شێروان كلیپێكى نوێى بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

به‌ڤیدیۆ.. بانه‌ شێروان كلیپێكى نوێى بڵاو كرده‌وه‌

بانه‌ شێروان، كچه‌ گۆرانیبێژى كورد، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، كه‌ به‌ ناوى (هه‌موو شه‌وێك)ه‌، بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

بانه‌ شێروان له‌ ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) ئاشكراى كردووه‌، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، له‌ ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ خۆى ئاواز و هۆنراوه‌ى گۆرانییه‌كه‌ى داناوه‌.

ئه‌و كچه‌ گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكه‌، كلیپه‌كانیشى بینه‌رێكى زۆریان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه‌.