مزگەوتی دارولئیحسانی سنە یەکێک لە گرنگترین شوێنە ئایینییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مزگەوتی دارولئیحسانی سنە یەکێک لە گرنگترین شوێنە ئایینییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە

مزگەوتی دارولئیحسان، یان مزگەوتی گەورەی سنە یەکێکە لە گرنگترین شوێنە ئایینییەکانی  شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ساڵی ١٨١٢ی زایینی لەلایەن ئەمانوڵڵا خانی ئەردەڵان، والیی ئەوکاتی شاری سنەوە بنیاد نراوە. شێوەی بیناسازیی مزگەوتی دارولئیحسان بەهۆی جۆری ئەو بەردەی تێیدا بەکار هاتووە.

مزگەوتی دارولئیحسان لە ماوەی چەند سەدەی ڕابڕدوودا نەک هەر شوێنێک بووە بۆ خواپەرستیی موسڵمانان، بەڵکوو قوتابخانەیەکی سەرەکیی ئایینی (حوجرەی کۆن) بووە کە ژمارەیەکی زۆر لە گەورە زاناکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرسی ئایینی و شەریعەتیان تێدا خوێندووە.

ئەم مزگەوتە یەکێک لە گرینگترین و بەشکۆترین بینا ئیسلامییەکانی کوردستان کە لە بەشی مێژوویی و کۆنی شار دایە و یەکێک لە گرینگترین نموونەکانی تەلارسازیی سەردەمی قاجاڕ کە بە فەرمانی حاکمی ئەو سەردەمەی شار بنیات نراوە و لە شەقامی شاپووری سنە دایە.

شێوازی تەلارسازی

مزگەوتی دارولئیحسانی سنە یەکێک لە پڕ بایەخترین بینا مێژووییەکانی کوردستانە کە هونەری سازکردن و جوانکارییەکانی گرینگی زۆری هەیە. لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی ئەم مزگەوتە کەڵکوەرگرتن لە باشترین کەرەستەکانی بیناسازی و ڕازاندنەوەی تایبەت وەکوو کاشیکاریی جوان و بەرچاوە کە لەلایەن وەستاکارانی کارامەی ئیسفەهانییەوە دروست کراوە.

لەسەر دیوارەکانی ئەم مزگەوتە ئایەتەکانی قورئان نووسراونەتەوە و شێوەیەکی زۆر بەرچاو و سەرنجڕاکێشی هەیە، هەروەها شیعری شاعیرانێکی وەکوو میرزا فەتحوڵا خۆڕەم کوردستانی لەسەر بەردی مەڕمەڕ نووسراوەتەوە، هاو هەروەها جگە لە قورئان، بەرهەمی شاعیرانێک وەکوو مەجدولمەمالیک، جەوهەری و میرزا سادق ئیسفەهانی لەسەر دیوارەکانی ئەم مزگەوتە دەبینرێت.