كورته‌فیلمێكى دوو ده‌رهێنه‌رى كورد له‌ ئیسته‌نبوڵ نمایش ده‌كرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كورته‌فیلمێكى دوو ده‌رهێنه‌رى كورد له‌ ئیسته‌نبوڵ نمایش ده‌كرێ

دوو دەرهێنەرى کورد كورته‌فیلمێک لەبارەى یٔازارەکانى هەڵەبجە و کوڵبەرانى کوردەوە بەرهەم ده‌هێنن و لە فێستیڤاڵێکى شارى ئیسته‌نبوڵ له‌ توركیا نمایش ده‌كرێت.

عوسمان محەمەد، یەکێک لە دەرهێنەرانى فیلمەکە، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "کورته‌فیلمی (چاوی نان) بەرهەمێکى بەڕێوەبەرایەتیى ڕۆشنبیرى و هونەریى هەڵەبجەیە، لەلایەن بەندە و (خالید فه‌ره‌جزاده‌) نووسین و دەرهێنانى بۆ کراوە، باس لە دوو ئازارى میللەتى کورد دەکات کە تا ئێستاش بەردەوامن، ئەوانیش برینى هەڵەبجە و کۆڵبەرانى کوردە".

باسى له‌وه‌ش كرد، كورته‌فیلمەکە لە شارى سەقزى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کارى وێنەگرتنى بۆ کراوە، کۆمەڵێک ئه‌کتەرى هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژهەڵاتى کوردستان تێیدا بەشدارن.

ده‌رهێنه‌رى كورته‌فیلمه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، كورته‌فیلمە له‌ فێستیڤاڵی (Crossroads International Short Film Festival) پەسەند کراوە و لە 1 تا 16ى ئۆکتۆبەرى ئه‌مساڵ له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا له‌ ئیسته‌نبوڵ نمایش ده‌كرێت.