هەولێر.. کەسێک خوشکێکی خۆی کوشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەولێر.. کەسێک خوشکێکی خۆی کوشت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند کە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر کەسێک خوشکێکی خۆی کوشت و پاشان دەستگیر کرا.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە: "دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی کوردستان، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کە کچێک بە ناوی ئەسما لەلایەن براکەیەوە بە ناوی (ر. ا. ف.)، تەمەن (٢٧) ساڵ لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە".

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دەست بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کراوە.