كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گوڵاو، كە لە گوڵەباخ بەرهەم دێت، جگە لەوەی لە بەرهەمهێنانی بۆندا كەڵكی لێ وەردەگیرێ، زۆر سوودیش بە تەندروستی دەگەیەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، گوڵاو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی E و C و بۆ بینایی چاوەكان، هەروەها بۆ پێستیش زۆر بەسوودە.

پسپۆڕان و شارەزایان لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشكرای دەكەن. سوودوەرگرتن لە خواردنی گوڵاو، بۆ نموونە تێكەڵكردنی لەگەڵ چا، یاخود شەربەتەكان، جەستە فێنك دەكاتەوە، هەروەها پلەی گەرمیی جەستە كەم دەكاتەوە، كاتێك پلەی گەرمیت زۆر بووەو دەتوانی دەسەسڕەیەكی ناسك بە ئاو لەگەڵ گوڵاو شێدار بكەی و بۆ ماوەی چەند خولەك لەسەر دەستەكان و لاقەكانت دایبنێی، بەم كارە، دەستبەجێ پلەی گەرمیی جەستت كەم دەكاتەوە و فێنكت دەبیتەوە.