ئومێد خۆشناو: رێگەپێدانی زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک دەکرێتەوە و هه‌وڵه‌کانیش بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وامه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئومێد خۆشناو: رێگەپێدانی زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک دەکرێتەوە و هه‌وڵه‌کانیش بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وامه‌

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک بڵاودەکاتەوە و لەمیانەدا رایدەگەیەنێت کە هه‌وڵه‌کانی بڕیاری چۆنییه‌تی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وامه‌ و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کان زۆر جددین.

خۆشناو لە روونکردنەوەکەیدا کە لە هەشت خاڵ پێکهاتووە و بۆ خاوەنی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک رایگەیاندووە: "سەبارەت بە ٨ی حەسارۆک وه‌ک جه‌نابی سه‌رۆکی حکوومه‌ت دڵنیاییکردنه‌وه‌، ئێوه‌ خاوه‌نی ئه‌و زه‌وییانه‌ن و مافتان پارێزراوه‌ و ڕێگه‌پێدان ده‌کرێته‌وه‌ و میکانزمی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریش دیاری ده‌کرێ".

دەشڵێ زیاتر له‌ دوو مانگه‌، ده‌ستکراوه‌ به‌ وه‌رگرتنی داواکاری ئه‌و کەسانەی مامه‌ڵه‌ی ڕێگه‌پێدان پێشکه‌ش ده‌که‌ن و هه‌وڵه‌کانی بڕیاری چۆنیه‌تی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وامه‌ و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کان زۆر جددین.

ڕوونیشکردووەتەوە کە کێشەکە هی چه‌ندین ساڵه‌ و ١٦ هه‌زار پارچه‌ زه‌وی و فراوانیی سنووره‌که‌، هێنده‌ ئاسان نییه‌، به‌ شه‌و و ڕۆژێک هه‌موو شتێک بکرێ "ئێمه ئه‌رکمانه‌ و له‌ خزمه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵکی خاوه‌ن ماف بین و چ منه‌تی تێدانیه‌ و ئەرکمانە".

لە کۆتاییدا ئومێد خۆشناو رایگەیاندووە: "چ ئیعتیباریش بۆ چه‌ند که‌سێکی پوله‌کی دانانێین که‌ ده‌یانه‌وێ له‌ په‌نا خه‌ڵکی خاوه‌ن ماف گیرفانی خۆیان گه‌رم بکه‌ن و به‌ دروستکرنی چه‌ند په‌یج و ئه‌کاونتێکی ساخته‌، له‌ کاره‌کانمان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵکی حه‌قیقی خاوه‌ن زه‌وی٨ ی حسارۆک سارد نابینه‌وه‌".