جیاوازیی نێوان زەیتوونی سەوز و رەش چیە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

جیاوازیی نێوان زەیتوونی سەوز و رەش چیە؟

 

زەیتوون زیاتر لە دوو رەنگی سەوز و رەش بەرهەم دێت، بەڵام ئایا دەزانی ئەم جیاوازییە لە رەنگدا، تەندروستیی مرۆڤ دەخاتە ژێر پرسیارەوە؟

بەگوێرەی زانیارییەكانی پسپۆڕانی خۆراك، رەنگی سروشتیی زەیتوون، تەنیا رەنگی سەوزە و هەر رەنگێكی دیکەی جگە لە سەوز سروشتی نییە، بگرە زیانیشی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە.

لەمەڕ ئەم بابەتە، پسپۆڕانی خۆراك بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشكرای دەكەن، باشترین جۆری زەیتوون ئەو زەیتوونەیە كە رەنگی سروشتیی خۆی هەیە، واتە سەوزە، بەڵام زەیتوونی رەش بە رەنگی ناسروشتی رەنگ كراوە، كە زیان بە گەدە و ریخۆڵە دەگەیەنێت.