پۆلیسی هەولێر سێ کەسی بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پۆلیسی هەولێر سێ کەسی بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت کە سێ کەس بە تۆمەتی دزینی زێڕ و پارە دەستگیر کراون.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێردا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باشوور، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی دوو حاڵەتی دزیکردنی زێڕ و پارە لە گەڕەکی مامۆستایان، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان بە کەمتر لە (24 کاتژمێر) سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. خ. ح) و (ح. غ. ح) و (د. ز. ح) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزی دەستگیر بکەن.

پۆلیسی هەولێر روونیشیکردووەتەوە کە هەرسێ تۆمەتبار دانیان ناوە بە تاوانەکەیان، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون.