فیلمی دیکۆمێنتاریی بالۆرە لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەرمینیا نمایش دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

 فیلمی دیکۆمێنتاریی بالۆرە لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەرمینیا نمایش دەکرێت

‌بەڵگە فیلمی "بالۆرە" لە دەرهێنانی هێمن خالدی و ئاوازدانانی دڵزار عابدی گەیشتووەتە بەشی کێبڕکێی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئەرمینیا.

فێستیڤاڵی (Apricot Tree international Documentary FF) له 22 تا 29ی ئاگۆست بە بەشداریی فیلمسازانی جیهان لە وڵاتی ئەرمینیا بەڕێوە دەچیت و فیلمی دیکۆمێنتاریی "بالۆرە" لە بەشی بەڵگە فیلمە کورتەکاندا نمایش دەکرێت.

باڵۆرە یەکەمین فیلمی هێمن خالدی بەمزوانە لە فێستیڤاڵی فیلمی نێدەوڵەتیی بێلگراد لە وڵاتی سێربیایش نمایش دەکرێت.

بالۆرە، کە لە ناوچەکانی ئیلام و کرماشان بە (بنملی) ناسراوە، شێوە ئاوازێکی مەقامی کوردییە کە زۆرتر ژنان بۆ دەربڕینی ویست و حەز و ئاوات و خەمەکانیان دەریان بڕیوە.

ناوەڕۆکی بالۆرە زۆرتر شۆخی و جەفەنگ و ڕابواردن و وتەی ئەویندارانە بووە.

سەدان و ڕەنگە هەزاران ساڵ بەرلەوەی بزووتنەوەی فێمێنیستی و یەکسانیخوازیی ژنان لە دنیا دەست پێ بکات، ژنانی کورد بە دەنگی بەرز لە دەشت و کوێستانەکانی کوردەواری هەست و خواستی خۆیان ئازادانە دەربڕیوە.