لەرێگەی پڕۆژەیەکەوە کێشەی کەمئاویی ژمارەیەک گوندی سنووری هەولێر چارەسەر دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لەرێگەی پڕۆژەیەکەوە کێشەی کەمئاویی ژمارەیەک گوندی سنووری هەولێر چارەسەر دەکرێ

بەڕێوەبەرى ئاوى دەوروبەرى هەولێر رایگەیاند پڕۆژەى راکێشانى هێلێکى ئاو لە قەندیلەوە بۆ ناوچەى زرارەتى بەمنزیکانە دەچێتە بارى جێبەجێکردنەوە، کە بەوهۆیەوە ئاو بۆ چەند گوندێکى ناوچەکە دابین دەکرێت و کێشەى کەمئاوییان نامێنێت.

رێزان سەعدى عەلى، بەڕێوەبەرى ئاوى دەوروبەرى هەولێر بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "پڕۆژەى راکێشانى هێڵێکى ئاو لە پڕۆژەى ئاوى قەندیلەوە بۆ ناوچەى زرارەتى، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان و بەمنزیکانە دەچێتە بارى جێبەجێکردن، کە بەهۆیەوە کێشەى کەم ئاوى پێنج گوند لە ناوچەى زرارەتى ناحیەى دارەشەکران چارەسەر دەکرێت".

راشیگەیاند: "پڕۆژەکە ئێستا لە قۆناغى تەندەردایە و بڕیارە لە ماوەیەکى کەم و دواى تەواوبوونى رێوشوێنەکان بەزووترین کات بچێتە بارى جێبەجێکردنەوە، چونکە ئەم گوندانە ماوەى 10 ساڵە کێشەى ئاوى خواردنەوەیان هەیە و ئاستى ئاوى بیرەکانیان دابەزیوە و ماوەى چەند ساڵێکە لە رێگەى تەنکەرەوە رۆژانە ئاوى خواردنەوە بۆ دانیشتوانى ئەم گوندانە دابین دەکرێت".

روونیشیکردەوە: "پڕۆژەکە پارەى پێویستى بۆ دابین کراوە و لەسەر بودجەى ئەنجوومەنى وەزیران جێبەجێ دەکرێت، درێژى هێڵەکە زیاتر لە 30 تا 40 کیلۆمەترە و بەچەند قۆناغێک و لەماوەیەکى کەم دەچێتە بارى جێبەجێکردن، دانیشتووانى گوندەکانى زەرگە زەوى و باوەخەلان و چەند گوندێکى دیکەى سنوورى زرارەتى سوودمەند دەبن، کە ژمارەى دانیشتووانى هەر گوندێک 400 بۆ 500 خێزانە".