ئایا خواردنەوە وزەبەخشەكان بۆ سێكس باشن؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئایا خواردنەوە وزەبەخشەكان بۆ سێكس باشن؟

 

خواردنەوە وزەبەخشەكان بەهۆی تایبەتمەندییانەوە، جۆرێك وزەی ناسروشتی بۆ مرۆڤ دەستەبەر دەكەن و بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان، هەندێك كەس پێش سێكس و جووتبوون، بە مەبەستی دەستەبەركردنی وزەی زیاتر سوود لە خواردنەوەی ئەم جۆرە خواردنەوەیە وەردەگرن.

پزیشكان و پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە، ئەم كارە بە هیچ شێوەیەك تەندروست نییە، چونكە تەنیا وزەیەكی كاتی بە مرۆڤ دەدات و تووشی كێشەی تری دەكات.

پسپۆڕان و پزیشكان لە پێگەی فەرمیی (زانیاریی هاوسەران) ئاشكرای دەكەن: خواردنەوە وزەبەخشەكان رێژەیەكی زۆر شەكری ناسروشتییان تێدایە، كە بۆ ماوەیەكی كەم ئاستی وزە زۆر دەكەن، بەڵام لە درێژخایەندا دەبنە هۆی ماندووبوونی زیاتری جەستە و بێتاقەتی و كەمبوونی وزە و تاقەتی سێکسی.