كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پەرلەمان و حكوومەت لەسەر كێشەی کۆچبەرانی كورد لە لیتوانیا كۆ دەبنەوە

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لێژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان، كۆ دەبنەوە.

رێبوار بابكەیی، سەرۆكی لێژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 18-8-2021 لێژنەکەیان لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەوشی ئەو کۆچبەرانەی ھەرێمی كوردستان، کە لە سنوورەکانی لیتوانیا گیریان خواردووە، کۆ دەبێتەوە.

رێبوار بابکەیی هەروەها رایگەیاند: لێژنەكەیان بۆ بە دواداچوونی كێشەی کۆچبەران و دڵنیابوونەوە لە چارەنوسیان، بڕیاریان داوە شاندێکی لێژنەكەمان سەردانی لیتوانیا بکات و ئەمرۆش ”ئەم بڕیارەمان بە نووسراوی فەرمی دەدەینە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان“.

بەپێی زانیارییەکان، زیاتر له‌ 2800 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان و عێراقى له‌ سنوورەکانی نێوان بیلاڕووسیا و لیتوانیا گیریان خواردووه‌ و لە دۆخێکی زۆر خراپدان.