كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پزیشكان و پسپۆڕان لەمەڕ باشترین جۆری زەیت بۆ تەندروستیی دڵ، لە پێگەی تەندروستیی ( تەندروست بە) ئاشكرای دەكەن: ”لە زەیتی زەیتووندا تایبەتمەندییەك هەیە، كە دوای بەكارهێنانی پێش بە خەستبوونەوەی خوێن دەگرێت و ناهێڵێت كۆلیستڕۆڵی زیانبەخش لە خوێندا كۆ ببێتەوە”.

پزیشكان زیاتر جەخت دەكەنەوە، ئەو كەسانەی كێشەی دڵیان هەیە، وا باشترە تەنیا زەیتی زەیتوون بەكار بێنن و پارێز لە خواردنی زەیتی دیکە بكەن. زەیتی زەیتوون لە رووی تەندروستییەوە گونجاوترە بۆ ئەو كەسانە و پێش بە نەخۆشییەكانی دڵ دەگرێت، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانە زۆر بەسوودە، كە دڵیان كێشە و گیروگرفتی هەیە.