كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەو رۆژەی کابول کەوتە ژێر دەستی تاڵیبانەوە لە فڕۆکەخانەی کابول چی روویدا؟

 

دوای ئەوەی تاڵیبان کۆنتڕۆلی کابولیان کرد، رووداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو خێراتر بوون و گرتەی "ترسناک" لەناو فڕۆکەخانەی پایتەختی ئەفغانستان بڵاوبوویەوە، کە بەسەرهاتەکانی رۆژی فڕۆکەخانە دەگێڕنەوە.

یەکەمین دیمەنەکان ئەو قەرەباڵغییە زۆرە بوو، کە لە هەندێک ناوچەی پایتەختی ئەفغانستان روویدابوو، چونکە هاوڵاتیان هەوڵیان دەدا لە تاڵیبان هەڵبێن، بەڵام دیارترین رووداوەکان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزای بەڕێوەچوو.

چەکدارەکانی تاڵیبان تەقەیان دەکرد بۆ پەرتەوازەکردنی جەماوەر، کە هەوڵی چوونە ناو فڕۆکەخانەکەیان دەدا، بەڵام ئەمە بێ سوود بوو. کار بەوە گەیشت هەندێک خۆیان بگەیەنن بە تایەی فڕۆکە سەربازییەکانی رۆژئاوا، کە لە وڵات دەرچوون و وەک لە چەند گرتەیەکی ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە یەک دووانێکیش لە ئاسمان کەوتوونەتە خوارەوە.

کارەساتەکە لێرەدا، کە هەندێک لە ئەفغانییەکان بوونە قوربانی هەوڵەکانیان، چ بە کەوتنە خوارەوە لەسەر فڕۆکەکان یان ئەوانەی لەسەر شەقامی فڕینی فڕۆکەکان مردن.

ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردۆتەوە لەسەر کەوتنی دوو ئەفغانی، کە دەگوترێ پەیوەندیان بە فڕۆکەیەکی ئەمریکاوە هەیە، کاتێک فڕۆکەخانەی کابول بەجێدەهێڵن.

دوای بڵاوبوونەوەی کەوتنی کابول بە دەست تاڵیبانەوە، وێنەی شوککەری دیکە بڵاوبوونەوە، کە تیایدا هەزاران کەس بەدیاردەکەون، کە لە ترسی تاڵیبان دەیانەوێ وڵات جێبهێڵن.

وەک ماڵپەڕی دیفنس وان بڵاویکردۆتەوە، 640 ئەفغانی بە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی لە جۆری C-17 لە کابولەوە گەشتیان کردووە بۆ دۆحە. بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا، کە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات، جەختی کردۆتەوە، کە فڕۆکەکە نیازی هەڵگرتنی ژمارەیەکی لەو جۆرەی نەبووە، بەڵام ئەفغانییە تۆقێنەرەکان لە دەرگایەکی کراوەی فڕۆکەکە خۆیان خستووەتە ناو فڕۆکەکەوە.