به‌ڤیدیۆ.. هه‌ڵوێست محه‌مه‌د گۆرانییه‌كى نوێى بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

به‌ڤیدیۆ.. هه‌ڵوێست محه‌مه‌د گۆرانییه‌كى نوێى بڵاو كرده‌وه‌

هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، گۆرانیبێژى كورد، نوێترین گۆرانیی خۆى، كه‌ به‌ ناوى (پێبكه‌نه‌)یه‌، بڵاو كرده‌وه‌.

هه‌ڵوێست له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، پۆستێكى كردووه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، نوێترین گۆرانیی خۆى، له‌ ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ خۆى تێكستى گۆرانییه‌كه‌ى نووسیوه‌ و گۆرانیبێژ ئه‌فشین شوكرى كارى دابه‌شكردنى میوزیكى بۆ كردووه‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى به‌شداریی فیلمى سینه‌مایی (په‌یكه‌رى دڵ)ى كردووه‌.