كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پزیشكان و پسپۆرانی زانكۆی بەناوبانگیی وڵاتی بەریتانیا، لە وتارێكی تەندروستیدا باس لە هەندێك یاسای تەندروستی دەكەن، كە سەلامەتی بۆ مرۆڤ مسۆگەر دەكات، لەوانە: زیادەڕۆیی نەكردن لە بەكارهێنانی خوێ، یاخود كەمكردنەوەی خواردنی خوێ، زیادەڕۆیی نەكردن لە خواردنی خۆراكی زۆر، دووركەوتنەوە لە نیگەرانی و دڵەڕاوكێیەكانی رۆژانە و خەوتنی باشی شەوانە، دووركەوتنەوە لە تووڕەیی و زیادەڕۆی نەكردن لە خواردنی گۆشتی سوور و خواردنی رۆژانەی سەوزەی تازە.

لە كۆتاییدا جەخت دەكەنەوە یەكێكی تر لە یاساكانی گەیشتن بە تەندروستییەكی باش، شوفێریی كەمترە، بەو مانایەی، چالاكیی زیاترت هەبێ و بتوانی بە لاقەكانت بڕۆی و رۆژانە پیاسەیەك بكەی.