هەڵەكانی پیاو لە كاتی سێكس دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەڵەكانی پیاو لە كاتی سێكس دا

 

پیاوان بە ئەنجامدانی هەندێك هەڵە لە كاتی جووتبووندا، كاریگەریی نەرێنی لەسەر ساردبوونی خانمان لە رووی سێکسییەوە دروست دەكەن.

پسپۆڕان و شارەزایان لە پێگەی فەرمیی (زانیاریی هاوسەران)، ئاماژە بەم هەڵانە دەدەن و پێیان وایە، پیاوان كاتێك لە پەیوەندیی سێكسیدا رۆمانسی نین و وەكوو پێویست لەم رووەوە گرنگی بە هاوسەرەكەیان نادەن، هەروەها كاتێك خانمەكەیان بەراورد دەكەن لەگەڵ ئەكتەرێكی فیلمی پۆڕن، تووشی هەڵەی زۆر گەورە دەبن، كە كاریگەریی نەرێنی لەسەر پەیوەندیی نێوانیان دروست دەكات.

هەوەها جەخت دەكەنەوە، لە كاتی پەیوەندیدا، دوور بكەونەوە لە حاڵەتی توندوتیژی و گرنگیی بە لایەنی سۆزداریی خانمان بدەن، چونكە بەپێچەوانەی پیاو، وروژان و جووتبوون بۆ زۆربەی خانمان، بریتییە لە خۆشەویستی و عەشق و لایەنی سۆزداری.