ماسكێك بۆ گەشانەوەی پێست
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بۆ گەشانەوەی پێستی ڕوخسار، ماسكی تایبەت و باش زۆرن، كە كاریگەریی ئەرێنییان هەیە، یەكێك لەو ماسكانە ماسكی دارچینە، كە بەگوێرەی زانیارییەكان، باشترین كاریگەریی لەسەر پێست دروست دەكات.

شارەزایان لە بەشی جوان ببە لە پێگەی فەرمیی (بەیتوتە)، چۆنیەتیی دروستكردنی ئەم ماسكە ئاشكرا دەكەن و دەڵێن: ”ئەم ماسكە بۆ پێست زۆر بەسوودە و لە پیری و چرچبوون دەیپاڕێزێت، تەنیا پێویستە چەند دڵۆپ زەیتی دارچین لەگەڵ كەمێك زەیتی زەیتوون، یاخود لەگەڵ وازلین، جوان تێكەڵ بكەی و تێكی وەردەی، پاشان جگە لە دەوری چاوەكان، بۆ ماوەی ١٠ خولەك لە هەموو بەشەكانی دموچاوتی بدە، لەكۆتاییدا بە ئاوی شلەتێن روخسارت بشۆ، بۆ ئەنجامی باشتر، حەفتانە ٢ جار ئەم ماسكە بەكار بهێنە.