گەیشتنی پەنابەران بە ئەوروپا 59% زیادی كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

گەیشتنی پەنابەران بە ئەوروپا 59% زیادی كردووە

دامەزراوەیەكی فەرمیی ئەوروپی زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی وەک پەنابەر روو لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەکەن، رادەگەیەنێت.

دامەزراوەی پاسەوانی سنوری یەكێتیی ئەوروپا " فڕۆنتێكس" لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە ساڵی 2021 بە بەراورد بە ساڵی 2020، ژمارەی پەنابەران لە وڵاتانی ئەوروپا 59% زیادی کردووە.

دامەزراوەكە ئاماژەی بەوە داوە، كە كۆی گشتی ئەو پەنابەرانەی لە ساڵی 2021 روویان لە ئەوروپا كردووە گەیشتووەتە زیاتر لە 82 هەزار پەنابەر.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا، فڕۆنتێکس رایگەیاندووە: بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ ژمارەیەکی کەم پەنابەر لە رێی یۆنانەوە گەیشتوونەتە ناو وڵاتانی ئەوروپا، کە ژمارەی ئەوانەی گەیشتوون تەنیا نۆ هەزار پەنابەر بوون و زۆرینەیان خەڵکی تورکیا و سووریا بوون.