"لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەکارى بۆ دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەر هاووڵاتیان دەکرێ"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

"لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەکارى بۆ دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەر هاووڵاتیان دەکرێ"

ئەندامێکى لیژنەى سامانە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند لەسەر راسپاردەى سەرۆکوەزیرانى هەرێمی کوردستان، وەزارەتى سامانە سروشتییەکان ئامادەکارى دەکات بۆ دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەر هاووڵاتیان بەر لە هاتنى وەزرى زستان.

د.رێبوار بابکەیی، ئەندامى لیژنەى وزە و سامانە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "لەسەر راسپاردەى مەسرور بارزانى، وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکوومەتى هەرێمی کوردستان هەرچى زووە ئامادەکارى دەکات بەمەبەستى دابینکردنى نەوتى سپى ماڵان بۆ هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان،ئەو نەوتەش حکوومەتى هەرێمی کوردستان خۆى دابینى دەکات نەک ئەو نەوتەى لە بەغداوە بۆ هەرێم رەوانە دەکرێت".

راشیگەیاند: "ئەو نەوتەش کە بڕیارە بە هاووڵاتیانى کوردستان بدرێت بە 45 هەزار دینار بۆ هەر بەرملیلێک بۆ ناوشارەکان و بە 46 هەزار دیناریش ناوچە شاخاوییەکان دەدرێت، سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات".

ئەوەشى خستەڕوو: "ئەو نەوتەى بڕیارە بە هاووڵاتیان بدرێت بە نرخى حکوومییە و جیاوازى هەیە لەگەڵ نرخى بازرگانى، پێویستە بەغداش بەشەنەوتى هاووڵاتیانى کوردستان رەوانە بکات، بۆ ئەوەى سەرجەم شار و شارۆچکەکانى کوردستان سوودمەندبن و پشکى خۆیان بەربکەوێت".