كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دەربەندیخان... لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا هەشت کەس بریندار بوون

درەنگانى شەوى ڕابردوو لەسەر ڕێگەى دەربەندیخان بۆ سلێمانى بەهۆى ڕووداوێکى هاتوچۆوە، هەشت کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیاندنى هاتوچۆى دەربەندیخان بڵاوى کردەوە کە نزیک کاتژمێر 12ی شەوى ڕابردوو لەسەر ڕێگەى دەربەندیخان بۆ سلێمانى لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری هیۆندای ئەلەنترا و کیایەکی دووتەنی پێکدادان ڕووى دا و بەم هۆیەوە هەشت سەرنشینى هەردوو ئۆتۆمبیلەکە بریندار بوون، پێنج لە بریندارەکان ئافرەتن.

بەپێى ڕاگەیەندراوەکە هۆکارى ڕووداوەکە هەڵەتێپەڕاندنى یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکان بووە.

برینى هەندێک لە بریندارەکان سەختە و بەمەبەستى چارەسەرکردن گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستى پێکردووە.