بەوێنە.. 240 پەنابەری گیرخواردوو لە بیلاڕووسیا گەڕێندرانەوە عێراق
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. 240 پەنابەری گیرخواردوو لە بیلاڕووسیا گەڕێندرانەوە عێراق

دەسەڵاتدارانی عێراقی بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی وڵاتەکەیان 240 پەنابەری گیرخواردوویان لە بیلاڕووسیا گەڕاندەوە.

درەنگانی شەوی سێشەممە 10-8-2021، ئەو پەنابەرانە لەڕێی فڕۆکەخانەی شاری مینسکی پایتەختی بیلاڕووسیا گەڕێندرانەوە بەغدا.

جگە لەو 240 پەنابەرە، هەر بەو فڕۆکەیە، تەرمی هاووڵاتی جەعفەر حارس گەڕێندرایەوە عێراق، کە لە سەر سنووری نێوان ببیلاڕووسیا و لیتوانیا بە گوللەی سوپای لیتوانیا، کوژرابوو.

پێشتر یەکێتیی ئەوروپا رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی عێراق گرتبوو، کە لەژێر ناوی گەشتی بەکۆمەڵ، پەنابەرانی ئەو وڵاتە دەچنە بیلاڕووسیا و لەوێشەوە بە قاچاغ روو لە لیتوانیا دەکەن.

دوای ئەو رەخنانە، دەسەڵاتدارانی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و شاری مینسکی پایتەختی بیلاڕووسیایان راگرت.

رۆژی 4-8-2021، پاسەوانی سنووری بیلاڕووسیا رایگەیاند: پەنابەرێکی عێراقی لە سەر سنووری نێوان بیلاڕووسیا و لیتوانیا کوژراوە و چوار پەنابەری دیکەش بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، چونکە سوپای لیتوانیا بە بەکارهێنانی سەگی پۆلیسی و لێدان، لە سنووری وڵاتەکەی دەری کردبوون.