چۆن كالسیۆمی جەستەت زیاد دەكەیت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چۆن كالسیۆمی جەستەت زیاد دەكەیت

 

بێ گومان كالسیۆم تەندروستی بۆ ئێسكەكان مسۆگەر دەكات، بەڵام پێویستە لەگەڵ گرنگیدان بە خواردنی ئەو خۆراكانە، كە دەوڵەمەندن بە كالسیۆم، سوود لە هەندێك رێكاری تر وەربگری، بۆ ئەوە ئاستی كالسیۆمی جەستەت كەم نەبێتەوە.

پزیشكان و پسپۆڕان لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشكرای دەكەن، جگە لە گرنگیدان بە كالسیۆمی خۆراكی، گرنگیدان بە ڤیتامینی جۆری D و هەروەها گرنگیدان بە خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینی جۆری A و C، كاریگەریی هەیە لەسەر ئاستی كالسیۆمی جەستەش.

جێی باسە، ئەم ڤیتامینانە یارمەتیی جەستە دەدەن، بۆ ئەوەی كالسیۆمی زیاتر وەربگرێ و دەستەبەری بكات.