كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

له‌ سلێمانی پێشانگا‌یەکى وەبەرهێنانى پیشەسازى دەکرێتەوە

له‌ سلێمانی پێشانگا‌یەکى وەبەرهێنانى پیشەسازى دەکرێتەوە
ئه‌مڕۆ بە بەشداریى دەیان کۆمپانیاى ناوخۆیى و عێراقى، پێشانگایەکى وەبەرهێنانى پیشەسازى لە شارى سلێمانى ده‌كرێته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ 10/8/2021، حەسەن ڕەحیم، بەڕێوەبەرى پێشانگا نێودەوڵەتییەکانى سلێمانى، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "لەو پێشانگا‌یەدا 90 کۆمپانیاى ناوخۆیى و شارەکانى عێراق بە بەرهەمە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکانیان بەشدارى دەکەن، کە لە دوو هۆڵى تایبەت بە پێشانگا‌ لە شارى سلێمانى دەکرێتەوە".
گوتیشى: پێشانگا‌کە ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هاووڵاتییان و بازرگانان دەتوانن سەردانى بکەن لە نزیکەوە بە بەرهەمە پیشەسازییەکانى ناوخۆ و عێراق ئاشنا بن".
ڕوونیشی کردەوە: "کۆتاڕۆژى پێشانگاکە، واتە ڕۆژى هەینى، پلانێکى ورد لەبارەى ئامارى کارگە لەکارکەوتووەکانى عێراق و چۆنێتیى بەگەڕخستنەوەیان دەخرێتە ڕوو".