ناسڕ هەرکى: پێویستە حکوومەتى عێراق بە کردار هەنگاو لە دژى پەکەکە بنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ناسڕ هەرکى: پێویستە حکوومەتى عێراق بە کردار هەنگاو لە دژى پەکەکە بنێت

بڕیاردەرى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند چەکدارانى پەکەکە کێشەیان بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق دروست دروست کردووە، بۆیە پێویستە حکوومەتى عێراق بە کردار هەنگاو دژى پەکەکە بنێ نەک تەنیا بە قسە.

د. ناسر هەرکى، بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "بەهۆى کردەوەکانى چەکدارانى پەکەکەوە زیانى زۆر بە خاک و خەڵکى هەرێمى کوردستان گەیشتووە و ماوەى چەندین ساڵە ئەوان هۆکارن بۆ هێرش و پەلامارەکانى سوپاى تورکیا بۆ سەر هاووڵاتیانى سڤیلى ناوچە سنورییەکان، جگە لە هەرێم عێراقیش زیانمەندە چونکە پەکەکە سەروەریى خاکى عێراق و هەرێمى پێشیل کردووە و لەنێو قوڵایی خاکى کوردستان چالاکییەکانى ئەنجام دەدات".

راشیگەیاند: "هەبوونى پەکەکە لە شنگال هۆکارى جێبەجێنەکردنى رێککەوتنەکەى نێوان هەولێر و بەغدایە، کە لەبارەى ئاساییکردنەوەى دۆخى ئەو شارە ئەنجامدراوە، چونکە تا ئێستاش چەکدارانى پەکەکە لە شنگال هەن و چالاکى ئەنجام دەدەن".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد: "ئەوەى لەسەر حکوومەتى عێراق پێویستە ئەوەیە بە کردار هەنگاو لەدژى پەکەکە بنێت لە هەرێمى کوردستان نەک تەنیا بەقسە و لەرێگەى راگەیاندنەکانەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە بەشێک لە بەرپرسانى حکوومەتى عێراق هاوکارى پەکەکە دەکەن".