ئەم زەیتە کاری دژەخۆر دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

جگە له بەکارهێنانی دژەخۆر بۆ پێست، دەتوانن سوود لە هەندێک زەیتی سروشتی وەربگرن، بۆ پاراستنی پێستتان لهبەرامبەر تیشکی سەروو بنەوشەیی هەتاو، کە زیانبەخشە.

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان و پسپۆڕانی بواری پێست، کە له گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشکرایان کردووە، بەکارهێنان و کەڵک وەرگرتن لە زەیتی گوێزی هیندی بۆ پێستی دەموچاو، جگە لەوەی پێست نەرم و شێدار دەکات، هاوشێوەی دژەخۆر کار دەکات و پێستی دموچاو لە زیانەکانی خۆر دەپارێزێت.

جێی باسە، گیراوەی زەیتی زەیتوون و لیمۆی ترش بۆ شوێنەواری زیپکەی سەر پێست زۆر بەسوودە و پەڵەکانی پێست کەم دەکاتەوە.